به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
هەنگاو18 / 5 / 2019
کریڤۆ18 / 5 / 2019
اخبار18 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 18 / 5 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
وەک خۆی بابەتەکان: ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە هونەرمەندی خۆشنووس مامۆستا محەممەد سابیر - سنە / ئەنجومەنی شاخەوانانی مەهاباد / جومعە بازاڕی سەقز / دستاوردهای جمهوری اسلامی بعداز ٤٠ سال حاکمیت / بدون شرح
رێژوان - قادر سەیاحی سۆزێک لە ڕەنگی ئەوین
بەرنامەی١١ی کاکتووس
دیدگاە روز - نقش و جایگاه تودەهای مردم در معادلات سیاسی
راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن 7 / 3 / 2019

ڕۆژی ٨ی مارس کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی ژن بەفەرمی ناسراوە، وەبیرهێنەری مێژوویەکی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی ژنانە لە پێناو وەدیهێنانی ماف و ئازادییەکانیان لە جیهان دا.

بەبۆنەی ئەو ڕۆژە مێژوویەوە، ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەگەرمی پیرۆزبایی لە ژنانی جیهان بەگشتی و بەتایبەتی ژنانی کوردستان و ئێران، دەکا و لە هەوڵ و خەباتیان بۆ دابینکردنی ئامانجەکانیان، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.

ژنانی ڕزگاریخوازی کورد باش دەزانن کە ئەو ژنانەی لە هێندێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بە بەشێک لە ئازادی و مافەکانیان گەیشتوون، ڕێگایەکی دوورودرێژ و پڕ لە قوربانییان بڕیوە بەبێ خەباتی شێلگیرانە بەرەنگاری زۆر بەربەست و کەندوکۆسپ بوونەوە.

ئەرکی ژنانی خەباتگێڕ و پێگەیشتووی کورد لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا چەند هێندەی ژنانی وڵاتانی دیکە قورس و تاقەتبەرە. ژنی کورد هەم وەک نەتەوە لەژێر ستەم و سەرکوتی حکومەتی دایە و حاشا لە ماف و شوناسی دەکرێ و دەبێ بە حزووری چالاکانەی خۆی ئەرکی خۆی لە خەباتی نەتەوەیی بۆ ڕزگاری، بەجێ بگەیەنێ و هەم وەک ژن کە بە مرۆڤی پلە ٢ دادەنرێ و لە سەرەتایی ترین مافی ئینسانی و کۆمەڵایەتی خۆی بێبەشە و بێبەشییەکەی یاسامەند و نهادینە کراوە، دەبێ دژی چەوسانەوە و یاسا دواکەوتووەکانی ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی دژ بە ژن بوەستێتەوە و خەبات بکا.

خەباتگێڕانی دێموکراتخواز و پێشکەوتووی کورد پێویستە بە کردەوە، بڕوا بە مافی ژن و هاوپێوەندی لەگەڵ ژن بسەلمێنن و هەر ئەوڕۆ بۆ دابینکردنی مافی یەکسان بۆ ژنانی کورد تێبکۆشن و چارەسەریی پرسی ژن و ڕێزگرتن لە مافی بەرابەر بۆ ژن، نابێ بکه‌وێته‌ به‌ر سێبه‌ری خه‌بات بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ڕۆژی دوای ئازادی ڕابگیرێ. سەلماندنی ماف و ئازادی ژن لە خەباتی نەتەوەیی بۆ ڕزگاری جیا ناکرێتەوە.

ئەو ڕاستیە سەلماوە کە خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی بەبێ حزووری چالاکانەی ژنان بە مافی یەکسانەوە، ناتەواوە و سەرکەوتنی ئاستەم. خەباتی نەتەوەیی ناتوانێ خۆی لە هێزی کاریگەری هزری و کاریی و مودیرییەتی ژن لە ئاستی بەڕێوەبەریی و ڕێبەرایەتیدا، بێبەش بکا.

بێجگەلەوەش، کاتێک لە ساڵی ١٩٧٧ کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ٨ی مارسی وەک ڕۆژێکی جیهانی بۆ “مافی ژن و ئاشتی جیهانی” ڕاگەیاند، بە وردی بیری لە پێوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان دابینکردنی ماف و ئازادی ژن لەلایەک و ئاشتی جیهانی لە لایەکی ترەوە، کردبۆوە. ئەوە بەو مانایەیە کە ئەو دیاردە و مافانە ئەگەرچی جیاوازن، بەڵام پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بەیەکەوە هەیە.

ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران خۆی بە هاوڕێ و هاوخەباتی ژنانی کورد دەزانێ، ڕێز لە کار و تێکۆشانیان دەگرێ و بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی و ڕزگاریی لە هەرچەشنە چەوسانەوەیەک، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.

ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٦ی مارسی ٢٠١٩