به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢١٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ٢٠٠٨٢٠١٩
بەرنامەی دوو شەممە ١٩٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
سمینارێک لەسەر ٢٥ و ٢٨ گەلاوێژ - سلێمانی بەشی ٢
هەواڵەکان
دیداری حەوتوو - بابەت : ئاکامی فتوای خۆمەینی و چل ساڵ شەر دژی خەڵکی کوردستان میوانی بەرنامە :مەنسوور مروەتی کورد کاناڵ
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو 15 / 7 / 2019

پانتایی کار و چالاکییەکانی پێوەندیدار بە یادی سی ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە و بەهێزتر لە هەمیشە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی چ هەڵەیەکی گەورەی کرد کە پێی وابوو بە تێرۆری رێبەرانی کورد دەتوانێ کۆتایی بە بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بێنێ. لە سی ساڵەی ئەم یادەدا ڕێبوارانی رێگای شەهید دوکتور قاسملوو لە ئاستێکی بەرێنی بێ‌وێنەدا لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵات سەلماندیان، درێژەدەرێ ڕاستەقینەی ڕێگای شەهیدانن و هاوکات لە گەڵ ڕێزگرتن لە ڕێبەران و کەسایەتییەکانی گەل، کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە بیر ناکەن.

لە سی ساڵەی تێرۆری ڤییەندا چالاکان و تێکۆشەرانی سەر بە حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات هەر لە لوڕستانەوە تا ورمێ بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو و تراکتەکانی تایبەت بەم یادە و نووسینی درووشمەکانی هەڵگری پەیامی ڕیزگرتن لە یادی دوکتور قاسملوو و مەحکوومیەتی تیرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، حەماسەیەکی بێ‌وێنەیان خوڵقاند. لەم پێوەندییەدا ئەندامانی و لایەنگرانی حیزب لە سەر داوای کەمپەینی “پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ”، بە شێوەی جۆراوجۆر لە ڕەنگی شین کەڵکیان وەرگرت و پەیامی یەکبوون و یەکگرتووییان بڵاوکردوە. دانانی وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو و داگیرسانی مۆم، بەشێک لە کارە سەمبولیکەکانی دیکەی خەڵکی کوردستان  لەم یادەدا بوو.

ئەمساڵ لە کردەوەیەکی ڕچەشکێنانەدا کەسایەتییە سیاسی، ئەدەبی و هونەرییەکانی نێوخۆی وڵات بە دانانی پۆستی جۆراوجۆر و بەرهەمەکانیان لە توڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، گوڕ و تینێکی دیکەیان بەم یادە بەخشی. لەم پێوەندییەدا بە سەدان کەس لە کەسایەتییەکانی کورد لە  شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە بێ ترس لە دەسەڵاتی سەرکوتکەر، بۆ یەکەمجار ئەم ڕچەشکێنیەیان کرد و ڕاشکاوانە بە ناوی خۆیانەوە ڕێزیان لە یاد و ناوی رێبەری ناوداری کورد دوکتور قاسملوو گرت.

لە دەرەوەی وڵات، کوردانی تاراوگە و ئەویندارانی ڕیبازی شەهید دوکتور قاسملوو لە چەند شوێنێکی وەک؛ گۆڕستانی پڕلاشێز، ڤییەن و بروکسێل و.. ئاکسیۆن و کۆبوونەوەی بەرینیان وەرێخست و وێڕای بەرزڕاگرتنی بیر و ئەندیشەکانی شەهید دوکتور قاسملوو، جارێکی دیکە و لە ئاستێکی بەرین دا سەرنجی وڵاتان و کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکانیان بۆ تێرۆری ڤییەن و تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاکێشا. لەم کۆبوونەوانەدا کە یەک ڕەنگ و یەک دەنگ بوون، رۆڵی ئۆڕگان و کۆمیتە و ئەندامانی سەر بە تەشکیلات و رێکخستنی حیزبی دێموکرات جێی سەرنج بوو.

هاوکات لە گەڵ ئەم کاروچالاکییە بێ‌وێنانە، کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بە ئەمنیەتیکردنی سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان بە مەبەستی پێشگیری لە بەڕێوەچوونی چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات کە بە خۆشیەوە تیایدا سەرکەوتوو نەبوو، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشیان کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی بناری هەڵگوورد و کێلەشین و بە خەستی بووردمانی کردن. لەم پێوەندییەدا لە گەڵ ئەوەیکە زەرەر و زیانێکی زۆری مادی بەر دانیشوانی ئەو سنوورانە لە دیوی باشووری کوردستان کەوت و چەند کەسێکش شەهید و بریندار بوون، پێشمەرگە چاونەترسەکانی کوردستان لە چیا سەرکەشەکاندا مانەوە و ڕۆژانێکی پڕ لە ئیمان بە ڕێبازی سەخت و دژواری خەبات بۆ ڕزگاریی خاک و خەڵکەکەیان تەجرووبە کردەوە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە: کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، تێکۆشەران و ئەندامانی ئەرکوەخۆگری حیزب لە نێوخۆی وڵات، چالاکان و کەسایەتییەکانی نێوخۆ و رێکخراوە مەدەنییەکان، کوردانی تاراوگە، ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات و پێشمەرگەکانی کورستان دەکات و بۆ جارێکی دیکە بە دەنگێکی بەرز ئافەرینیان پێ دەڵێ.

ئافەرین بۆ هەموو ئێوە کە سەلماندتان،”قاسملوو هەمیشە لە ڕێبازیدا زیندووە”.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستان

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

 

٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی