به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
اخبار10 / 8 / 2019
هەواڵەکان3 / 8 / 2019
وەک خۆی 3 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی پێنج شەممە ١٥٠٨٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٤٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٣٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٦
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٥
بەرزڕاگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان 10 / 8 / 2019

بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی بە هەموو موسڵمانان، بە تایبەتی موسڵمانانی کوردستان دەڵێم و هیوادارم ڕۆژەکانی جێژنیان بە خێر وخۆشی بەسەر بەرن.
دەزانین لە کاتێکدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران بەرەوپیلی جێژن دەچن کە بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی کورد لە ئێراندا مافە سیاسی و نەتەوایەتییەکانی زەوت کراوە، بەربەستی ئازادییەکانیشی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بەرزترین ئاستدایە. لە ئێستادا پتر لە هەموو کاتێک سێبەری شوومی بێکاری، و نەداری و هەژاری باڵی بەسەر وڵاتی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کێشاوە و، کەم نین ئەو بنەماڵانەی وەک پێویست ناتوانن پێداویستیەکانی ڕۆژانەی جێژنیان ۆ خانەوادەکەیان دابین بکەن. بەرپرسایەتیی هەموو ئەو دۆخە نالەبار و کارەساتبارەی بەرۆکی کۆمەڵگەی ئێرانی گرتوە، لە ئەستۆی کۆماری ئیسلامییە کە خەڵکی وڵاتی بەبارمتە گرتوە و، لەسەر حسێبی ژیانی خەڵک و سامانی گشتیی وڵات سیاسەتی شەڕەنگێزی و ئاژاوەخوڵقێنیی خۆی لە ناوچەدا پەرە پێدەدا.
هیوادارین خەڵكی ئێران بەگشتی و خەڵكی کوردستان بە تایبەتی بە تێکۆشانی بەردەوام و مانەوە لە سەنگەری بەرگریدا، هەموو هاودڵ و هاوخەبات کار بکەین بۆ ڕزگاربوون لە ستەم و بندەستی و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ هەمووان.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
سکرتێری گشتی
مستەفا مەولوودی