به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 4 / 2017
روانینی رۆژ22 / 4 / 2017
سیمینار22 / 4 / 2017
تەوار22 / 4 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا22 / 4 / 2017
اخبار22 / 4 / 2017
هەواڵەکان15 / 4 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤/٠٤/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣/٠٤/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٢/٠٤/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان سەبارەت بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی "بووعەلی"
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - پرسی هەڵبژاردن لە ئێران میوانی بەرنامە : کاک حەسەن حاتەمی
سمینارێک بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕؤژنامەگەریی کوردی
تەوار - ژیان و خەباتی ژنە تێکۆشەر خاتوو مەستوورە مەعرەفەتی
گەشتەکانی ئەودیوی چیا - ئاوایی شێخە کوێرە
هه‌واڵه‌کان
لێرە ماڵیک هەیە!!!!
کوێستان
7 / 3 / 2017

لێرە ماڵیک هەیە!!!!

نە چاوەکانی ڕوناکی نە تاڵە نەرمەکانی ،

خۆر

نەسەفەری هیچ بایێ دەی گرێتەوە .

هیچ فرینێ باڵەکانمان نادوینێ،

بەهار نایە نێرگزێک بکاتە ملوانکەی گەردنمان

چرۆکانی تەمەنمان هەمیشە زەرد هەڵگەراو.

پێکەنینمان تۆراو

هەناسەمان بی مروەتی دەردەکا لە گیان.

ئیمە سێبەری خوێناویترین جەستەین

بۆنی پیرترین  خەممان لێدێ.

دڵۆپێ خۆشەویستی مان ناگاتێ.

مشتی  بون ناکەوێتە سەر پەنجەرەی ژورەکەمان

ئێمە هەر هەموومان لە بی هودەییدا  پیر دەبین

دەبینە جنسی با لێرە!!!!!

لێرە ماڵێک هەیە

پرە لە هەنسکی ماندو، لە بۆنی غەریب، لە جانتای سەفەری دوور

لە  شووشە حەتری کچان  لە گزنگی ڕوناکی،

ئێرە هەر درەختی نێر و هەتاوی نێر دەی گرێتەوە

لە هەموو ئیوارەکانی مانگی سێدا

ئێمە پڕ دەبین ،،

لە کەرەسەی شێعری گەرم و ، ڕستەی سەوز و

هەر دەڕۆین و خەم درێژ تر و درێژ تر دەبیتەوە

تەنها لە مانگی سێ دا  سێ!!!!

تارمای خەمی ئیمە  لەسەر شوشەی دڵمان لادەدەن

ژانی ئیمە دەهۆنەوە،

تەنها ئەو کات رەنگی ئیمە دەنگی ئێمە دەدۆزنەوە

شەونمی گۆنامان دەبینین تەنها ئەوکات

ماڵی ئیمە دەبینەوە

لێرە ماڵیک هەیە

 

کوێستان

01.03.2017