به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 11 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 11 / 2017
پرسی رۆژ18 / 11 / 2017
اخبار18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢١/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی دوو شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی یەک شەممە ١٩/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
بەرنامەی دووهەمی * وێنەکان دەدوێن *
کۆمسای - کارەساتی بوومەلەرزەکەی کرماشان و بێباکی رێزیمی ئاخووندی
پرسی رۆژ - میوانی بەرنامە : کاک کیان جیهانی میدیاکار / جوانرۆ
روانینی رۆژ - ئەوەی لەم چەند رۆژەی رۆژهەڵاتی کوردستان رووی‌‌دا
هه‌واڵه‌کان
سووژهی خوێندکار و تایبهتمهندییهکانی (بهشی دووههم و کۆتایی)
ڕەحمان سەلیمی
7 / 9 / 2017

هاوسهنگیی دوو ڕهههندی نهرم ئامێری و ڕهق ئامێری له خهباتی خوێندکاریدا

بزووتنهوهی خوێندکاری له ههر کام له وێستگهکانی خهباتی خۆیدا به پێی ههلومهرج و ئامادهیی عهینی و زهینی کۆمهڵگا شێوازی جۆراوجۆری وهرگرتووه. به شێوهیهک که ههر کات زهمینهی عهینی بۆ پراکتیکی خوێندکاران له ئارادا نهبووه و فهزای زانکۆ و فهزای گشتیی کۆمهڵگا دهرفهتی مانۆڕی عهمهلی له خوێندکاران زهوت کردووه، ئهوا خوێندکاران ههوڵیان داوه به تیۆریزهکردنی کۆنتێکستی شێوازێکی نوێ له تێکۆشان، خۆیان بۆ قۆناغهکانی داهاتوو تهیار بکهن و دیسکۆرسی بزووتنهوهی خوێندکاری دابڕێژن به پێی ههلومهرجی ئارایی. لێرهدایه خوێندکار و مامۆستا دهکهونه پهیوهندییهکی ئۆرگانیک و دوو لایهنه، که بهرههمی ئهو پهیوهندییه دهبێته هۆی هاتنه ئارای بزووتنهوهیهکی ڕووناکبیری به خاوهندارهتیی خوێندکار. له ههمان کاتدا ئهوه دهبێته سهرهتایهک بۆ سهرههڵدانی ڕهههندی ڕهق ئامێری بزووتنهوهی خوێندکاری. به واتایهکی دیکه خهباتی نهرم ئامێری خوێندکاران له پهیوهندییهکی هاوسهنگ دایه لهگهڵ ڕهههندی رهق ئامێری ئهو خهباته و وهک دوانهیهکی لێک دانهبڕاو له ههموو بزووتنهوه خوێندکارییهکان له سهرجهم وڵاتاندا ئاماده بوون و ههن.

ئهگهر به وردی سهرنج بدهینه خهباتی خوێندکاران له وڵاتان و یهک لهوان ئێران، بهو دهرهنجامه دهگهین که خوێندکاران به شێوهیهکی دهوری ئهو دوو قۆناغه تێدهپهڕێنن، واته ڕهههندی نهرم ئامێری و ڕهق ئامێری خهبات وهک سیکلێکی بهردهوام له کۆی بزووتنهوه خوێندکارییهکاندا دهبینرێ. ههڵبهت زۆر جار ناتوانین سنوورێکی زهمهنیی ڕوون بۆ ئهو دوو قۆناغه دهستنیشان بکهین، وهک هاوکات بوونی ههر دوو ڕهههندی هزری و عهمهلی له بزووتنهوهی خوێندکاریی دهیهی 60ی زایینیدا.

ئهگهر له لایهک بزووتنهوهی ڕووناکبیری کاریگهری گهورهی له سهر بزووتنهوهی خوێندکاری ههیه و بیرمهندان و فیلسوفان وهک پێشهوای خوێندکاران دهور دهبینن له ئاراسته کردنیان بهرهو ئامانجه گشتییهکانی کۆمهڵگا و دیمۆکراتیزهکردنی دهسهڵات، له لایهکی دیکەش خوێندکاران خۆیان بهرههمهێنهری ڕووناکبیر و بزووتنهوهی ڕووناکبیرین و زۆربهی ڕووناکبیران له ههناوی ئهو بزاڤهدا گهشهیان کردووه و پێگهیشتوون. ئهو پهیوهندییه دیالێکتیکیهی بهردهوام له نێوان ئێلیتی خوێندکاری و ڕووناکبیریدا بوونی ههیه نه تهنیا یارمهتی به پهرهپێدانی بههاکانی مۆدێڕنیته وهک ئازادی و دێمۆکراسی کردووه، بهڵکوو هێورکهرهوهی ڕوخساری توندوتیژی ئیدئۆلۆژییه ئاسمانی و زهمینییهکان بووه.

پلۆرالیزهکردنی سیاسی و فهرههنگیی کۆمهڵگا

زانکۆ شوێنی بهریهککهوتنی بۆچوون و ڕوانگه جیاوازهکانی خوێندکاره وهک سهمپڵێکی بچووک له کۆمهڵگا. له زانکۆدا کۆی ئاراسته سیاسی و فهرههنگییهکان به یهکهوه له سهر زهوییهک تۆوی دیمۆکراسی و پێکهوهژیان دهچێنن که بهروبوومهکهی دوورهدیمهنی کۆمهڵگا وێنا دهکا.

کاتێک خوێندکارانی لایهنگری بۆچووونهکانی شۆڕشی چین له فهڕانسه دروشمهکانی مائۆیان بهرز دهکردهوه، له پهنا خۆیان شاهیدی وێنهکانی لێنین و چێگڤارا و کاسترۆ و ... بوون که لهلایهن هاوڕێ خوێندکارهکانیانهوه بهرز کرابوونهوه، له ههمان کاتدا خوێندکارانی ئانارشیستیش که سهر به ڕهوتێکی فکری دیاریکراو نهبوون، بهشێک بوون لهو مانگرتنه خوێندکارییهی که کۆمهڵه ئامانجێکی هاوبهش ههموانی بهیهکهوه کۆ کردبۆوه. ههموو ڕهنگه جیاوازهکان له قالبی بزووتنهوهیهکی ناسنامهدار داوای ماف و ئازادییهکانیان دهکرد بۆ کۆمهڵگا.

بێگومان زانکۆ گرینگترین شوێنه بۆ پلۆرالیزهکردنی کۆمهڵگا و نههادینه کردنی فرهڕهنگی و فرهدهنگی، ئهویش به چهند هۆیهک:

یهکهم: دوورهپهرێزیی خوێندکار له خواستی بهدهستهوهگرتنی دهسهڵات یان گهیشتن به پلهی سیاسی و کۆمهڵایهتی له ڕێگهی سیاسهتهوه، بهرههمهێنهری شێوازێک له تۆلێرانسه که له تایبهتمهندییه جهوههرییهکانی بزووتنهوهی خوێندکارییه. واته زانکۆ نابێته گۆڕهپانی کێبڕکێی بۆ بهدهستهێنانی دهسکهوتی سیاسی به واتا تایبهتییهکهی. ئهوهندهی خوێندکار به دوای گۆڕینی بهها و ئهرزشه باوهکانی کۆمهڵگایه، عهوداڵی گهیشتن به پله و پایهی سیاسی و کۆمهڵایهتی نییه. خوێندکار ههوڵ دهدا له ڕێگای پلهی ئاکادیمییهوه بگات به پلهی سیاسی و کۆمهڵایهتی، نهک به ڕێگای بهشداری له بزووتنهوهیهکی کۆمهڵایهتییهوه. ئهوهش متمانهیهکی زیاد له بزووتنهوه کۆمهڵایهتییهکانی تری به بزووتنهوهی خوێندکاری بهخشیوه، به شێوهیهک که بۆته هۆی ئهوهی دهسهڵات له ڕووبهڕووبوونهوه لهگهڵ ئهو بزاڤهدا ناچاره تێچوویهکی قورستر بدا. ههر بهم هۆیهیه که سهرجهم دهسهڵاته نادیمۆکراتیکهکان پلانی تایبهتیان ههیه بۆ دهستهمۆکردنی خوێندکار و زانکۆ. ئهوهی له سهرهتاکانی بهدهستهوه گرتنی دهسهڵات لهلایهن کۆماری ئیسلامییهوه، زانکۆ بۆ ماوهی نزیک 3 ساڵ داخران، نیشانهی نیگهرانیی قووڵی رێبهرانی کۆنهپارێز و دیکتاتۆری ئێران بوو له خواستی ئازادیخوازی و عهداڵهتخوازیی خوێندکاران.

دووههم: پلهی زانستی و تێگهیشتوویی خوێندکار وایکردووه بزووتنهوهی خوێندکاری له زۆربهی کاتهکاندا وهک بزووتنهوهی ئێلیتی نێو کۆمهڵگا وێنا بکرێ. ئهو بزووتنهوهیه تاکه بزووتنهوهیهکه که تیایدا سنوورهکانی دهق و پهڕاوێز کهمڕهنگ و تا رادهی نهمان دهڕواته پێش. بهشێوهیهک که کۆی ستراکتۆری مرۆیی بزووتنهوه پێکهاتووه له خوێندکار. ئهوه خوێندکاره ههم ڕێبهره و ههم ئهکتهر. خوێندکار رێبهرایهتی بزووتنهوهیهک دهکا که خۆی خاوهنیهتی و ههر خۆشی پراکتیزهی دهکا، به دوور له ههر چهشنه بۆڕۆکراسییهکی ئیداری. خۆی بڕیار دهدا و جێبهجێشی دهکا. ئهوهش پێچهوانهی سهرجهم بزووتنهوهکانی دیکەیە که کهس یان دهستهیهک فهرمان دهدا و ئهرکی جێبهجێ کردنهکهی دهسپێردرێ بهوانی تر.

سێههم: خوێندکار ماوهیهکی زهمهنی کورت له زانکۆ حوزووری ههیه که وا دهکا بهدهر له بهرژهوهندیی درێژخایهن بۆ ژیانی داهاتووی، تێکهڵ به بزووتنهوهیهکی ئیدهئالگهرا و ڕادیکاڵ بێ، که ئهوهش دهبێته هۆی دوور کهوتنهوهی له ههر چهشنه تێبینییهک که دهتوانێ کار بکاته سهر ئهمنیهت و ئازادیی خۆی وهک تاک. واته خوێندکار ئازادی و ئهمنییهتی دهکاته قوربانیی ئازادی و ئهمنییهتی کۆمهڵگاکهی، به شێوهیهک که خاوهن کهسایهتییهکی بوێر و ڕاشکاو دهبێ و له ههر چهشنه ههڕهشهیهک سڵ ناکاتهوه که تاکێک له دهرهوهی زانکۆ گیرۆدهیهتی. بۆ نموونه کاتێک خوێندکارانی چینی له کۆتاییهکانی دهیهی ههشتای سهدهی رابردوودا به مهبهستی دهربڕینی ناڕهزایهتی له سیاسهتهکانی حیزبی کۆمۆنیست دهڕژێنه گۆڕهپانهکانی پکهن، به ههموو توانایانهوه بهرهنگاری سوپای چین دهبنهوه که به تۆپ و تانک هێرشیان دهکرێته سهریان. لهو هێرشهدا به سهدان خوێندکار گیانیان له پێناو ئامانجهکانیان دا بهخت کرد. دهتوانین ههمان بێ باکی و بوێری له ناڕهزایهتییه خوێندکارییهکانی دهیهی 60ی زایینی ئورووپا و وڵاتانی تریش دا ببینین.

کۆی ئهو تایبهتمهندییانهی به کورتی له سهرهوه ئاماژهیان پێکرا وایکردووه بزووتنهوهی خوێندکاری وهک بزووتنهوهیهکی ڕهسهنی کۆمهڵایهتی له زۆربهی وڵاتاندا هیوای گهورهی له سهر ههڵچنرێ و بتوانێ سهرنجی ئازادیخوازان و یهکسانی خوازان بهرهو لای خۆی رابکێشێ. ههروهک چۆن ناڕهزایهتیی خوێندکارانی فهڕانسه له ساڵی 68ی زایینی زۆر به خێرایی توانی به میلیۆنان کرێکاری عهوداڵی یهکسانی پهلکێش بکاته نێو ناڕهزایهتییهکان و بیانکاته هاوسهنگهری خوێندکاران له شهقامهکاندا، به ههمان شێوه بزووتنهوهی ناسیۆنالیستیش دهتوانێ دان بنێ به ڕۆڵی پێشهنگی خوێندکاران و وهک پوتانسیهلێکی ههمیشه ئاماده متمانهیان پێ بکا.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٩.