به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 11 / 2017
روانینی رۆژ11 / 11 / 2017
اخبار11 / 11 / 2017
هەواڵەکان4 / 11 / 2017
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت4 / 11 / 2017
ژیان و خەبات4 / 11 / 2017
اخبار4 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
روانینی رۆژ - بوومەلەرزەکەی کرماشان و شانازی و سەروەریی نەتەوەییمان
پرسی رۆژ - میوانانی بەرنامە : کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک و کاک خوسرەومرادی جالاکی مەدەنی
پرسی رۆژ - میوانی بەرنامە : حوسێن سەفامەنیش / هونەرمەند
هه‌واڵه‌کان
گەمەکانی نیزام و ماف و چاوەڕوانییەکانی خەڵک
کوردستان
8 / 9 / 2017
کێ پێی وابوو حەسەن ڕوحانی دوای گەمە و یارییەکانی پێش هەڵبژاردن و ئەو هەمووە وادە و بەڵێنە ڕادیکاڵ و خەڵک پەسندە، هەر کە گرەوی هەڵبژاردنەکانی بردەوە ئاوا پشت لە خەڵک و وادە و بەڵێنییەکانی دەکا.

ڕەفتاری حەسەن ڕوحانی لە رەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریدا دەتگوت مێژووە دووپات دەبێتەوە و ڕێک لە چەشنی وادە و بەڵێنەکانی خومەینی دەچوو کە پێش ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٣٥٧ لە دەرەوە و نێوخۆی ئێران دەیدان و لەگەڵ دەنگوەرگرتن بۆ «کۆماری ئیسلامی» هەمووی بوونە بڵقی سەر ئاو.

ئەوانەی ڕۆژ و مانگەکانی پێش ڕووخانی رێژیمی پاشایەتییان لەبیرە، ئێستاش ئەو دروشمانەی خومەینییان لە گوێدا دەزرینگێتەوە کە «ئا و بڕق دەبێتە خۆڕایی»، «ترسی هەڵپێچان لەسەر بیر و باوەڕ لەسەر کەس نامێنێ»، «چالاکیی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان تەنانەت بۆ مارکسیست و کۆمۆنیستەکان ئازاد دەبێ»، «حیجاب نابێتە زۆرەملێ»، «هەڵاواردنی ڕەگەزی نابێ»و .....

ئەو دروشمانە خومەینی لەو پەڕی ڕووهەڵمالراویدا دەیدان و ڕۆژنامە و نوخبەکانی ئەم سەردەمیش بۆیان بڵاو دەکردەوە و بانگەشەیان بۆ دەکرد. بڕیار بوو خومەینی بۆخۆی لە قوم دابنیشێ و کاری حەوزەوی بکا، بڕیار بوو قانوونی بنەڕەتیی وڵات مۆدێرن و نیزامی سیاسی سێکۆلار بێ، بڕیار بوو ئێران بەرەو ئاوەدانی و گەشەی زیاتر هەنگاو هەڵێنێ؛ بەڵام ئەو هەر کە لاقی گەیشتەوە ئێران هەموو ئەو دروشمانە پێچەوانە بوونەوە، نە خەبەرێک لە ئازادی ما و نە کەس بە سۆراغی ماف و داواکانی زانی؛ ئاوەدانیی زیاتر نەک ڕووی نەکردە وڵات، شەڕ و ماڵوێرانیش بۆ خەڵک بووە دەردی سەرباری دەردانی دی...

چوار دەیە لە ئێران کاراکتێرە سیاسییەکان بەمجۆرە دێن و دەڕۆن. کە دێن هەگبەی دروشمیان پڕە لە شتی جوان و خەڵک هەڵخەڵەتێن، دوایەش کە جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست، سووک و ئاسان پشت لە خەڵک و دەنگدەرانیان دەکەن و ئێوە بەخێر و منیش بە سڵامەت...

تۆ بڵێی حەسەن ڕوحانی ئەگەر پێش هەڵبژاردنەکان ناوی وەزیر و پێکهاتەی کابینەکەی ڕاگەیندبا، یان ئەو دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی سپای پاسداران و مەیداندانی زیاتر بەوانی پێش هەڵبژاردنەکان کردبا، یان ڕوانگە و بۆچوونی ڕاستەقینەی خۆی لەسەر مافی کەمە نەتەوە و کەمە ئاینییەکان و جۆراوجۆرییەکانی دیکەی کۆمەڵگا پێش دەنگدان گوتبا، ئێستا سەرکۆمار دەبوو؟ ئەوە تەنیا کاراکتێرە سیاسییەکان لە ئێرانن کە دەتوانن لە ماوەی کورت پێش دەنگدان و دوای هەڵبژاردندا ئەوەندە ڕەنگ بگۆڕن و ئەوەش تەنیا خەڵکی ئێرانن کە دەتوانن هیندەی دیکەش تاقەت بێنن و هەر بە چەند دەمەبۆڵەیە و ڕەخنەیەکی زارەکی چاو لە داهاتووی نادیاریان ببڕن.

ئەرک و کاری پێسپێردراوی حەسەن ڕوحانی لە پازێلی ناوەندی بڕیاری ئێراندا ئەمانەن کە سەرکۆماری ئێعتیدالگەرا ڕوو بە کۆمەڵگای جیهانی ئەوەندەی بتوانێ بە ڕوتووشی سیاسەتی دەرەوە و لە پێگەی لاوازیی ئێرانەوە پێوەندییەکان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی وزە و وەبەرهێنان لە ئاستی جیهاندا رێک بخاتەوە و، لە فۆرجەی نێوان ئورووپا و ئەمریکا بە قازانجی بووژاندنەوەی بازاڕی ئێران کەلک وەرگرێ.

لە نێوخۆی وڵاتیش وەک سوپاپی ئیتمینان، هەوڵی کەمکردنەوەی فشارە کۆمەڵایەتییەکان بدا و بە هەندێ کراوەیی لە بوارەکانی دنیای مەجازی، پێوەندیی ڕەگەزی و جل لەبەرکردن و هونەر و فیلم و موسیقیدا بەر بە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان بگرێ.

ئەگینا ئەوەی ڕوحانی وەک بنچینە بۆی دیاری کراوە و بۆ خۆیشی بە جوانی بەڕێوەی دەبا، پاراستن و بەردەوامیی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە لە توێی گەمەی کێشەکانی نێوباڵەکانی حاکمییەتدا. گەمەیەک کە ئەوان لەسەرەوە دەیکەن و لەگەڵ یەکتر ڕێک دەکەون و زەرەر و زیان و بێ مافی و بەشمەینەتییەکانیش وەک هەمیشە پشکی سەرەکیی خەڵکە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٩.