به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 11 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 11 / 2017
پرسی رۆژ18 / 11 / 2017
اخبار18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ٢٤/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی هەینی ٢٤/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی پێنج شەممە ٢٣/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
هەرد هەژینی و هەست هەژین
رامان - بڕگەی یەکەم : هاوسۆزی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری بەڕێز سمایل شەرەفی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڕگەی دووهەم:چالاکانی مەدەنی و متمانەی کۆمەڵگا
حقایقی در مورد خامنەای و حکومتگران رژیم
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
دۆخی زیندان و زیندانیان لە کۆماری ئیسلامی‌دا
ڕەزا محەممەد ئەمینی
12 / 11 / 2017

ڕێژەی بەندیخانەکان و بەندکراوان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک زۆربەی ئامارەکانی دیکەی لێڵ و نادیارە و بەتەواوی مەعلووم نییە ئەو ڕێژیمە چەند بەندیخانەی هەیە و چەند سەدهەزار بەندکراو لە زیندانەکاندا بوونیان هەیە.

ڕنگە بە پێی ئاماری ڕێکخراوی زیندانەکانی ڕێژیم ڕێژەی بەندیخانە و بەندکراوە فەرمییەکان مەعلووم بێ، بەڵام وەک زۆربەی ئۆرگان و دامەزراوە حکوومەتییەکان کە ئۆرگان و بنیاتی هاوتەریبیان هەیە سەرەداوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سپای پاسداران و خامنەیی، بەندیخانەکانیش بەهەمان شێوەن و زۆر زیندان و بەندیخانە لە کۆماری ئیسلامی‌دا بوونیان هەیە کە لە زیندانیی ئاخندراون و ڕێکخراوی زیندانەکان نە ڕێژەیان دەزانێ و نە دەشزانێ چەند بەندیکراویان تێدایە. ئەو زیندانە نادیارانە، لەلایەن ئۆرگانە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و سەربە ڕێکخراوی زیندانەکان نین. بەو حاڵەش و بە پێی ڕێژەی فەرمیی ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێکخراوی زیندانەکانەوە، زیاتر لە ٢٢٠ هەزار بەندیکراو لە بەندیخانەکان‌ لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ئێران‌دا هەن و دەورەی محکوومیەتیان دەکێشن. هەر بەلەبەرچاو گرتنی ئەو ڕێژەیە کە بەدڵنیاییەوە زۆر دوورە لە ڕێژەی ڕاستەقینەی بەندکراوەکان، بۆمان دەردەکەوێ کە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە، ڕێژەیەکی یەکجار زۆری بەندی و بەندیخانەی دیار هەیە. زۆربەی بەندکراوەکانی ئێران لەسەر ئەنجام‌دانی تاوانەکانی پێوەندی‌دار بە ماددەی هۆشبەر و باقی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە بەندیخانەکان دان، بەڵام هەزاران زیندانیی سیاسی، چالاکی بوارەکانی فەرهەنگیی و مەدەنی و ڕۆژنامەییش لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دان کە ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و لە هەرچەشنە ئیمکاناتی سەرەتایی کە لە یاسای زیندانەکان‌دا هاتووە، بێبەری کراون.

 ڕۆژ نییە باسی ئازار و ئەشکەنجەی ئەو زیندانیانە لە ڕۆژنامە و  ڕاگەیەنە گشتییەکان‌دا نەکڕی، هەر لەو ماوەیەدا بە دەیان زیندانی تەنیا لە چەند بەندیخانەی وەک ئێوین و گەوهەردەشتی کەرەج و بەندیخانەکانی ورمێ و تەورێز بۆ دەربڕێنی ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەڵسوکەوتی دەزگای قەزایی ڕێژیم و کاربەدەستانی زیندانەکان دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و بەرەو پیلی مردن ڕۆیشتن.

وەک چۆن لە زۆر بواری پێوەندی‌دار بە مافەکانی مرۆڤەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، لە پێوەندی لەگەڵ لەژێر پێنانی مافەکانی مرۆڤەوە هەموو ساڵێ مەحکووم کراوە، لە پێوەندی لەگەڵل ئازار و ئەشکەنجەی بەندکراوەکان و بارودۆخی بەندیخانەکانیش ئەو ڕێژیمە هەتاکوو ئێستا بە سەدان جار محکووم کراوە. ئازار و ئەشکەنجەی بەندکراوەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی "ئێعتراف"ی زۆرەملێ و هەڵبەستنی تۆمەتی ناڕاست، دادگایی ناعادڵانە و سەپاندنی زیندانیی درێژخایەن لەلایەن بەناو دادگاکانەوە، گوشار خستنە سەر بەندیکراوە سیاسییەکان بە هەموو شێوەکان و بێ‌حورمەتی پێکردنیان، لەو کارو کردەوانەن کە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی و کاربەدەستانی زیندانەکان چ پێش دادگایی کردن و چ پاش حوکم دران، دژی زیندانیان بەکاری دێنن.

لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە تەنیا بەندییە نێوخۆییەکان نین کە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدان؛ زۆر زیندانی دوو تابعیەتی لە ئێران‌دا لە زیندانەکان بە تاوانی سیخوڕی کردن و پیلان گێڕان بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە لە زیندانەکان‌دا بەند کراون. هەر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای هەواڵدەری رۆیتێرز لە ڕاپۆرتێک‌دا بڵاوی کردەوە کە دەیان زیندانی دوو تابعیەتی لە ئێران‌دا لە بارودۆخێکی خراپ دان. بەپێی ڕاپۆرتی رۆیتێرز ئۆرگانە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران لە ساڵی ٢٠١٥ بەم لاوە زیاتر لە پێشوو هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاواییان لە ئێران‌دا دەسبەسەر کردووە. ئەو ڕاپۆرتە دەڵێ، هەر ئێستا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی ئەمریکایی و وڵاتانی رۆژئاوایی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا دەسبەسەرن.

ڕۆیتێرز دەڵێ سپای پاسداران وەک گەورەترین دەزگای ئابووری لە ئێران‌دا پێی ناخۆشە لە دوای ڕێکەوتنی ناوکی بەرجام کۆمپانیا و شیرکەتە بازرگانیی و ئابوورییە ڕۆژئاواییەکان لە بەشە ئابوورییەکانی ئێران‌دا چالاک بن و جێ پێی پێ لێژ بکەن، هەر بۆیەش زیاتر لە پێشوو ئەو کەسانە بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ بەناو دوژمن دەسبەسەر دەکات کە جگە لە ئێرانی‌بوون ڕەگەزنامەی یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواییان هەیە.

ئەوە لە حاڵێک‌دایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی دەیان جار باسیان لەوە کردووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەندکردن و بارمتەگرتنی ئەو کەسانە بەتەمای وەرگرتنی "باج"ە و دەیەوێ گوشار بخاتە سەر وڵاتە ڕۆژئاواییەکان.

شک لەوەدا نییە بارودۆخی زیندانەکان و بەندکراوەکان لە کۆماری ئیسلامی‌دا لە ماوەی چوار دەیەی تەمەنی ئەو ڕێژیمە چۆن بووە، لە داهاتووش‌دا ئەگەر گوشار لەسەر ئەو ڕێژیمە نەبێ، هەر وادەبێ و ئەوەی دەتوانێ مافی مرۆڤ و مافی بەندکراوەکان لە ئێران‌دا دەستەبەر بکات لەلایەک گوشاری وڵاتانی دەرەوە و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤە و لەلایەکی دیکەش خەبات و تێکۆشان و مانگرتنی زیندانییە سیاسی و مەدەنییەکانە بۆ وەلانانی  گوشار و ئازار و ئەشکەنجەیان.