به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی چوارشەممە ١٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
نداء الی اعضاء البرلمان العراقی
ویژه‌ برنامه‌ - تبعات حملە موشکی رژیم ایران بە حزب دمکرات کردستان مهمان برنامە : آقای آسو حسن زادە معاون دبیر کل حزب دمکرات کردستان
وتووێژ لەگەڵ کاک ژیلوان حەسەنپوور کوری شەهید نەسرین حەداد و شەهید محەممەد حەسەنپوور
ڕێورەسمی کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ئاڵمان بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
بەردەوامیی ڕاپەڕین دوا ڕێگە
ئالان بەهرامی
6 / 1 / 2018

 ڕاپەڕێنی بەرینی خەڵکی ناڕازی و گۆڕانخوازی ئێران لە حەوتوویەک لەوە پێشەوە دەستی پێ کردووە. ڕاپەرێنێک کە لە ماوەی  تەمەنی دەسەڵاتداریی ئیسلامیی ئێراندا، لەمبارەیەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە و دروشمی گۆڕانخوازانەی تێدا دەدرێ، بێوێنە بووە. کۆمەڵانی وەزاڵەهاتوو لە ستەم و بێدادی لەم دەورەیە لە ناڕەزایەتییەکاندا هەرچەند سەرەتا بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە گرانی و باری خراپی ئابووری هاتنە سەر شەقامەکان، بەڵام بەخێرایی دروشمەکانیان بەرەو سەرچاوەی سەرەکیی کێشەکان واتە کۆی ڕێژیمی ئیسلامی و ڕێبەرەکەی گۆڕی. گۆڕانێک کە بەتەواوی شایانی پێشبینی بوو. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە لەمێژ ساڵە ناڕەزایەتیی خەڵک لە دیکتاتۆریی مەزهەبی پەنگ دەخواتەوە. خەڵکی ئێران بە هەموو نەتەوە و چین و توێژەکانیەوە لە هەر ڕێگەیەکی لواوەوە، تەنانەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنە فیلتێر و سنووردارکراوەکانیشەوە هەوڵی زۆریان داوە کە کرانەوەیەک بەرەو دیمۆکراتیزەبوون و ڕەنگدانەوەی دەنگ و ویستی خۆیان لەم ڕێژیمەدا دروست بکەن. هەڵبژاردنی خاتەمیی ریفۆرمخوازی حکوومەتی بۆ ماوەی هەشت ساڵ وەک سەرکۆمار، دەنگدان بە مووسەوی و کەرووبی کە ئەوانیش لە ڕێفۆرمخوازانی حکوومەتی بوون (کە تەنانەت دیکتاتۆری وڵات ئەم ئاستە نزمەش لە ڕێفۆرمی قبووڵ نەکرد) و سەرەنجام دەنگدانی ناچاری بە کاندیدایەکی بەناو میانەرۆ کە دەیان وادەی بریقەداری بە دەنگدەران دابوو، ئەو ڕێگە دوورودرێژەیە کە خەڵکی ئێران لانیکەم لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە پێناوی گۆڕانی دیمۆکراتیک و مەدەنییانە بڕیویانە.

لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا شانبەشانی یاساخبوونی ئازادییە سیاسی و تەنانەت کەسێنی و مەدەنییەکان و سەرکوتی سیستماتیکی هەرچەشنە دەنگێکی ئازاد و ناڕازی، باری ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکیش ڕۆژبەرۆژ خراپتر بووە. ئەمڕۆ ئیتر ئابووریی ئێران لە ئاکامی ئەو گەندەڵییە بەرین و هەمەلایەنەی دامودەزگا دەوڵەتییەکانی داگرتوە و سیاسەتی قۆرخکردنی ئابووریی وڵات لەلایەن سپای پاسداران و دامەزراوەکانی سەر بە ڕێبەری رێژیم و تەرخانکردنی بە دەیان میلیارد دۆلار لە پێناوی مەزنیخوازییە ناوچەییەکاندا و سەرەنجام سیاسەتی مەزنیخوازانەی دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی (کە ژمارەیەک گەمارۆی نێودەوڵەتیی قورسی لە دژی ئێران لێکەوتەوە) تووشی قەیرانێکی کوشەندە بووە. ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنان داخراون و ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە داراییەکان نابووت بوون و مایەپووچ هاتوونەوە. لە ئاکامی هەموو ئەم هۆکارانەشدا ڕێژەی بێکارانی وڵات زیاتر و زیاتر بووە، سفرەی بنەماڵەکان بچووک و بچووکتر بۆتەوە و بەگشتی ڕێژەیەکی گەورە لە حەشیمەتی وڵات چوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

کۆی ئەم فاکتەرانە واتە نەبوونی ئازادیی سیاسی و سەرکوتی سیستماتیک، باری نالەباری ئابووری و دەیان دیاردەی دزێوی کۆمەڵایەتی ڕێگەیەکی دیکەیان لە بەردەم چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێراندا نەهێشتۆتەوە، جگە لەوە کە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە نالەبارە  راپەڕن و بڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای ڕووخانی ئەم رێژیمە بکەن.

ئەم راپەڕێنە تا دێ لە باری جوغرافیاییەوە زیاتر بەرینتر دەبێتەوە. لە کوردستان کە ڕابردوویەکی دوورودرێژی لە خەبات و بەربەرەکانیی مافخوازانە لە چەشنە جۆراوجۆرەکانیدا هەیە و لەم پێوەندییەدا تێچوویەکی یەکجار زۆری داوە، لە شارە گەورەکانی کرماشان، سنە و ورمێ خەڵک پێوەستی ڕاپەڕینی سەرانسەری بوون. چاوەڕوانیش دەکرێ لە دەرفەتی گونجاودا شارەکانی دیکەی کودستانی خۆیان ئاوێتە شەپۆلی ڕاپەڕین بکەن.

ڕاپەڕینی ئەم جارەی گەلانی ئێران لە یەکەم ساتەکانەوە بەو پێیە کە بە دەیان گەورە شار و شار و شارۆچکەی گرتۆتەوە و لەودا خەڵک دروشمی دژ بە ڕێبەریی رێژیم دەدەن و هێماکانی ئەم ڕێژیمە وەک وێنەی خومەینی و خامنەیی ئاگر تێبەر دەدەن، هەودای خەیاڵ و ئارامیی ڕێبەر و ئاستە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمی تێک داوە. خامنەیی و سەرکۆمارە میانەڕۆیەکەی و ڕێفۆرمخوازە پەڕاوێزخراوەکان و بەگشتی هەموو پارێزەرانی ئەم ڕێژیمە سەرەڕۆ و دژە ئازادییە وادیارە ئەم جارە باشتر لە هەر کات خۆیان و ڕێژیمەکەیان لە مەترسیی نەماندا دەبینن، بۆیە زۆر داماوانە تۆمەتی «دەستێوەردانی دوژمنان» دەخەنە پاڵ خەلکی راپەڕیو.

ئەم ڕاپەڕینە لەمبارەیەوە کە ڕووی لە کۆی دەسەڵاتدارەتیی ئیسلامیی ئێرانە لە ماوەی چەند ڕۆژدا کۆڵەکەکانی ئەم ڕێژیمەی بە تەواوی خستۆتە لەرین. بۆیە دەبینین کە ڕێبەر و دەسەڵاتدارانی دیکەی ڕێژیم هیچ بەدیلێک بێجگە لە سەرکوتی توندوتیژ بۆ دامرکاندنەوەی ئەم ڕاپەڕینە شک نابەن. ئەوان نە بوێریی ئەوەیان هەیە کە ملکەچی ویستی خەڵک بن و مل بۆ ڕێفراندۆم و هەڵبژاردنی ئازاد ڕاکێشن، نە لەباری ئابووریشەوە توانایەکیان لە وڵاتدا هێشتۆتەوە کە لانیکەم بتوانن بە هێنانەگۆڕی هێندێک وادەی ئابووری, خەڵکی ڕاپەڕیو بۆ ماوەیەکیش بووە ئارام بکەنەوە. ئەوان لەراستیدا بۆخۆیان خۆیان «ئاچمەز» کردوە. تەنیا هۆکارێک کە جارێ ئەوانی لە «کش مات» بوون پاراستوە بریتییە لە هێزی سەرکوتکەر. بەڵام وەک دەبینین دەزگای سەرکوتی ڕێژیمیش سەرەڕای لەخوێنوەردانی خۆپێشاندانەکان و شەهید و بریندارکردنی بە دەیان کەس و قۆڵبەستکردنی بە سەدان کەس لە خۆپێشاندەران و هەروەها هەڵبڕین و سنووردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت ئینترنێتیش نەیتوانیوە ئیرادەی خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز لاواز بکا. بۆیە تەنیا کارتێک کە بەدەستیەوە ماوەتەوە بریتییە لە بەکارهێنانی سوپای پاسداران لە دژی خەڵکی ڕاپەڕیو.

ئەم ڕاپەڕینە بەم تایبەتمەندییانەوە کە باسی کرا، بۆ جارێکی دیکە لەبەر چاوی بیروڕای گشتیی جیهان ڕەوایی دەسەڵاتداریی ئیسلامیی ئێرانی خستۆتە بەردەم پرسیارێکی گەورە. بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لایەنگری ئاڵوگۆڕی دیمۆکراتیک لە ئێران، کە لە ڕاستیدا ئاژاوەگێڕی و مەزنیخوازییەکانی ڕێژیمی ئێران زیانی لە بەرژەوەندییەکانی ئەوانیش داوە، لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە و یەک لەوان دروستکردنی کۆدەنگییەکی نێوەدەوڵەتی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ئازادیخوازانەی نەتەوەکانی ئێران بکەن و لە کورتکردنەوەی دەستی سەرکوتی ئەم ڕێژیمەدا یارمەتیدەر بن. لەم پێناوەدا پێویستە حیزب و ڕێکخراوەکانی ئوپۆزیسیۆن و تاراوگەنشینان لە هەر ڕێگەیەکی لواوەوە بۆ وێنە ڕێکخستنی خۆپێشاندان، بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر دۆخی وڵات و ئەم ڕاپەڕینە لە میدیا بیانییەکاندا پشتیوانیی زیاتری بیروڕای گشتی و وڵاتانی جیهان ڕاکێشن.

هەرچەند گومانی تێدا نیە کە بەرینبوونەوە و بەردەوامیی ئەم ڕاپەرینە بەتایبەت بە شێوازی خۆپێشاندانی سەرانسەری و رۆژانە و مانگرتنی گشتیی بازاڕیان، مامۆستایان، قوتابیان، خوێندکاران، کرێکاران و باقیی چین و توێژەکانەوە زامنی سەرکەوتنە، بەڵام دامرکانەوەی هەرچەند کاتیی راپەڕین لە ئاکامی سەرکوتی توندتر و دڕندانەتردا بە گەورەترین و پڕ خەسارترین گریمانەکان دەژمێردرێ. لە وەها حالەتێکدا دەستی دەزگای سەرکوتی رێژیم بۆ دەستپێکردنی خوڵێکی مەترسیداری ڕەشبگیر، زیندانیکردن و تەنانەت ئیعدامی خەڵکی راپەڕیو و خۆ ڕێکخستنەوەی هێزی سەرکوت زیاتر ئاوەڵا دەبێ. لەم حالەتەدا باشترین و گونجاوترین پلان دەتوانێ بریتی بێ لە بەکارهێنانی تاکتیکی بەرەنگاریی ناهاوسەنگ. لێرەدا هێزه سیاسی و شۆڕشگێران بە کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە به بهشداری، پشتیوانی و پاڵپشتییان له جووڵانهوه؛ وەرەی خەڵک بۆ هاتنەوە مەیدان بەرنەوە سەرێ و لەلایەکی دیکەوە وەرەی هێزە سەرکوتکەرەکان لاواز بکەن.

گومانی تێدا نیە بەردەوامیی ڕاپەڕین لە شێوازە جۆراوجۆرەکانیدا دەتوانێ ببێتە هۆی دابەشبوونی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەسەر دوو بەرەی خەڵک و دەسەڵات. چونکە ئەزموونە هاوشێوەکان دەریان خستوە بەشێکی بەرچاو لە هێزی چەکدار کە پێکهاتەی هێزی سەرکوتی ڕێژیمە دیکتاتۆڕییەکان پێکدێنن لە پێناوی بەرژەوەندیی تاکەکەسیدا چەکیان بۆ ڕێژیم هەڵگرتوە لە جێگایەکدا کە هەست بکەن رێژیم شانسی مانەوەی نیە دەگەڕێنەوە ریزی خەڵک. ئەوەشمان لە بیر نەچێ کە لە ڕاستیدا هەمێشە بەشیک لە هێزە چەکدارەکانی لە هیچ حالەتێکدا ئامادە نین بەرەوڕووی خەڵکی راپەڕیو ببنەوە.

( لە ژمارەی ٧١٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)