به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی چوارشەممە ١٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
نداء الی اعضاء البرلمان العراقی
ویژه‌ برنامه‌ - تبعات حملە موشکی رژیم ایران بە حزب دمکرات کردستان مهمان برنامە : آقای آسو حسن زادە معاون دبیر کل حزب دمکرات کردستان
وتووێژ لەگەڵ کاک ژیلوان حەسەنپوور کوری شەهید نەسرین حەداد و شەهید محەممەد حەسەنپوور
ڕێورەسمی کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ئاڵمان بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
لێدوانی جێگری سکرتێری حیزب بۆ ڤی ئۆ ئه‌ی تورکی سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌کانی ئێران
و: عەلی شاهدی
8 / 1 / 2018

كوردەكان چۆن دەڕواننە خۆپێشاندانەكانی ئێران؟

زۆربەی ئەو سیاسیانەی لە ناو پارتە سیاسییەكانی كوردی ئێران و زۆرێك لە رێكخراوەكان که چالاكییان هەیە، بەهۆی گوشارەكانی رژێمی ئێران، لە ناوچەی كوردی عێراق یان  ئەورووپا دەژین. بەهۆی خۆپێشاندانەكانی ئێران، ئێستە چاوەكان لەسەر كوردەكانی ئێرانە. سیاسییەكانی كورد چۆن دەڕواننە خۆپیشاندانەكان؟


دكتۆر ئاسۆ حەسەن زادە جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان كە یەكێكە لە كۆنترین رێكخراوەكانی سیاسیی كوردانی ئێران، لە نزیكەوە چاودێری خۆپێشاندانەكان دەكات. حەسەن زادە لە پەیوەندییەك لەگەڵ به‌شی تورکیی دەنگی ئەمەریكا ئاماژە بەوەدا كە خۆپێشاندانەكانی ئەمجارە جیاوازە لە خۆپێشاندانەكانی رابردوو، بارودۆخێك هاتۆتەئاراوە كە نمونەی لە رابردوو نەبینراوە، وتیشی: هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که خۆپێشاندانەكان زۆرێك لە شارەكانی گرتۆتەوە، خۆپێشاندەران بە چین و توێژێکی كۆمەڵایەتی یان ئایۆلۆژیكەوە سنووردار نین، ئه‌گه‌ر چی خۆپێشاندەران بەهۆی ئەوەی حكومەت لە توانایدا نیە گەندەڵییەكان و نەبوونیەكان چارەسەر بكات هاتنه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام  دروشمه‌کان ئاماژە بە خواستی گۆڕانكاری سیاسیی ده‌كه‌ن که د‌‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائومێدبوون له ریفۆرم و پێویستی تێپه‌ڕین له رێژیم له ته‌واوه‌تی خۆیدا. له‌لای تره‌وه ئه‌مجاره ترسی خه‌ڵک زیاتر شکاوه و دژکرده‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش زه‌قتره. به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ری نشوستی بزاڤه‌که به‌هۆی نه‌بوونی ئاقاری روون و چوارچێوه‌یه‌ک بۆ رێکخستنی خه‌ڵک و په‌نابردنی رێژیم بۆ سه‌رکوتی خوێناوی هه‌یه.


حەسەن زادە ئاماژەی بەوەكرد كە  له‌گه‌ڵ لایه‌نگریی کورده‌کان له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و خواستیان بۆ به‌شداریی سیاسی به‌ڵام هه‌میشه‌ بە سەدان كەسی سڤیل و چالاكی سیاسیی کورد بەردەوام لە بەندیخانەكانی ئێران دەستبەسەر دەكرێن و بە دەیان كەس لەژێر هەڕەشەی لەسێدارەدان دان، هه‌ربۆیه ئه‌وان بە روونی خوازیاری رووخانی ئەم رژێمە و هاتنە سەر كاری سیستەمێكی دیموكراتیكن كە بتوانێت خواستە نەتەوەییەكانیان بەجێبگەینێت.  به وته‌ی ناوبراو كوردانی ئێران زۆر زیاتر له خه‌ڵکی ئێران خۆپێشاندانی له‌م جۆره‌یان کردوه. ئێستاش سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ خۆپێشاندانەكان دان، بەڵام بەشێوەیەكی گشتگیر نەڕژاونەتە سەر شەقامەكان، چونكە هێزەكانی ئەمنی رژێم ئاسانتر ئاگر دەگرنه خۆپێشاندەرانی كوردستان. خاڵی بەهێزی كوردانی ئێران لەوەدایە  كە بە بەراوردی گەلانی دیكە، لە ناو خۆیاندا رێكخستووترن و دەزانن چییان دەوێت. ئه‌و ده‌ڵێت پێویستە لەوە تێبگەین  که کورده‌كان به‌پێی دۆخ و خواستی تایبه‌ت به خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تێكه‌ڵاوبوونیان به ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بکه‌ن، بەڵام لە ئەگەری پێچەوانەبوونی مەرجەكان و بەرەو كۆتایی چوونی رژێم، ئەوە پێویستە ئامادەبین و یەكگرتوو بین.

حه‌سه‌ن زاده هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بە بڕوای من سێ خاڵی گرنگ لە سەركەوتنی ئەم جووڵانەوەیە نوێیەدا رۆڵ ده‌گێڕێت: یه‌که‌م خەڵك لە چوارچێوەی پلانێکی هاوئاهه‌نگ بەردەوامی بە جووڵانەوەكە بدات. دووه‌م، یه‌كگرتنی لایه‌نه‌کانی نه‌یاری رێژیم و دروستبوونی ئه‌لته‌رناتیڤێکی جیددی. سێهه‌م دژکرده‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشگرتن له لەناوبردنی ئەم جووڵانەوەیە لەلایەن رژێمەوە  له رێگای سه‌رکوتکردنی.

سەرچاوە: VOA/tr