به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٣٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٢٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئەمریکا قۆڕقڕۆچکەی ئێرانی گرتوە!
کۆریادی ٢٢ی پووشپەر ٢٩یەمین سالیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی بەشی ٢
کۆریادی ٢٢ی پووشپەر ٢٩یەمین سالیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی بەشی ١
وتەبەنرخەکانی شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو
هه‌واڵه‌کان
لە هیچیان ناچێت...
کوێستان عومەرزادە
6 / 2 / 2018

ئەو لە هیچیان نەدەچوو!

بەژنی پڕ بو لە یاقوتی ژیان، چاوەکانی لە خەیاڵی ئەرخەوانی،

وشەکانی لە نەبات،

هەنگاوەکانی لە بەفرێکی گەرم گەرم!

سپێدەی لە مەستی خۆرەتاو

ئیوارەی لە یاسەمین

ئەو لە هیچیان نەدەچوو، نا...

هات سێبەری هەر هەموو سەوزاییەکانی ڕاو کرد

بۆنی عەتری باخەڵی هەر هەموو ئێوارەکانی ئەم شارەی

خستە فەقیانەکەی

چرپە چرپی باخچەی کۆکردەوە ژێر چەترەکەی

بێزاری بەسەر شانی مردندا

لار کردەوە

لە هیچیان نەدەچوو ئەو!

هێندە جوان و گەرم بوو

دەتگوت تەوارە خەم لێنیشتوەکەی نیشتیمانی منە

لە باوەشی خەیاڵدا ون دەبوو...

ئەو چەندە جیاواز بوو

جیاواز!

لە فڕیندا ڕەنگی لە هیچ پاسارییەک نەدەچوو

شەقەی باڵی دڵی دەلەراندەوە

گیانی دەخستە سەما

ئەو لە هیچیان نەدەچوو

لە تارمایەکی سپی دەچوو ئەو

بەسەر هێشووەکانی ئەویندا

چاوی دەتروکاند

 وەک شەوێکی تەنها و درێژ!

لە سێبەری بایەکی پر نمە باران دەچوو

لە فرمێسکی ڕوانینێکی نەرم

ئەو بۆنی مەراقی من و تۆ و دایکم

دەخاتە جانتاکەی

 پڕدەبێ لە شەکری پیکەنین

ئەو!

شەو تا سپێدە هێشووی نوور دەهۆنێتەوە

بەناو بەلەمە شکاوەکاندا

خەیاڵی دۆزینەوە ژیان دەبینێ

ئەو لە هیچمان ناچێ و لە هەر هەموومان نزیک!

لەگەڵ هەر هەموو بێدەنگیەکاندا

لە هیچیان ناچی لە نۆژن بونەوەدا

لەماڵی هەتاودا هەمیشە خەم دەتوێنێتەوە

نائومێدی بە ڕێژنەی باو

غەریبی بە سەراب دەسپێرێ

لە هیچیان ناچێت...

( لە ژمارەی ٧١٩ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)