به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
هەرمان ... ئاوڕێک لە کەسایەتی و پێگەی، نەمر قادر عێزەتی ناسراو بە قالە ریشە لە حیزبی دێموکراتدا شەهید قادر عێزەتی ناسراو بە قالە ریشە ، یەکێک لە شەهیدانی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات
دیدگاە روز - ایران و کردستان در پروسەی تحولات کنونی “
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - دۆخی زیندانیانی سیاسی لە ئێران میوانی بەرنامە : کاک ئەنوەر ئەحمەدی ئەقدەم مەئمووری پێشووی بەندیخانەی مهاباد
هه‌واڵه‌کان
دەنگی عێراقییەکان: ئێران بۆ دەرەوە
نەبی محەممەدی
16 / 5 / 2018

� هەر وەک چەند لایەنێکی عێراقی ئیدیعایان کرد و ڕایانگەیاند، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆری هەوڵ دا کە ئاڕاستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە قازانجی خۆی بگۆڕێ. سپای قودس، باڵ دەرەوەی سپای پاسدارانی ئێران بە پشتیوانیکردن لە حەشدی شەعبی و لیستی بەرەی شیعەی نزیک لە خۆی بە سەرپەرەستیی هادی عامری، تەواوی هەوڵی ئەوە بوو کە ئەم بەرەیە زۆربەی کورسییەکانی پارلمانی عێراق وەدەست بهێنن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکەیش هێژمۆنیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە سەر سیاسەتی بەغداوە دیار بێ. لەم پێناوەدا هەر لە یارمەتیی ماڵی و تەبلیغی بە لیستی حەشدی شەعبی تا دەستێوەردان لە ژماردنی دەنگی دەنگدەرانی عێراقی، ڕێژیمی ئێران ئەو ماوەیە هەموو هەوڵێکی خۆی ‌دا کە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ئاکامی دڵخوازی ئەوەی لێ بکەوێتەوە. بەڵام هەر وەک لە ئاکامی هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت، عێراقییەکان بەتایبەت بەرەی شیعەی ناڕازی لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتەکەیان، بڕیارێکی دیکەی بە پێچەوانەی چاوەڕوانی و هەوڵەکانی ئێرانیان دا.

لیستی بەرەی شێعەی ناڕازی لە ڕۆڵی نامەسئولانەی ئێران لە عێراق بە سەرپەرەستیی موقتەدا سەدر، زۆرترین دەنگی هێناوەتەوە و ئەم بەرەیە نزیک بە ١٩٠ کورسی لە پارلمانی عێراقدا دەبێ. لایەنگرانی ئەم بەرەیە هەر دوای ئاشکرابوونی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و تێکڕا هاواریان کرد: “ئێران بۆ دەرەوە”، ئەوان پێیان وایە وڵاتەکەیان بۆ جارێکی دیکەیش لە دەست دوژمنان و نەیارانی خەڵکی عێراق کە مەبەستیان رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، ڕزگاری بووە بۆیە بەم بۆنەوە جێژن دەگێڕن. ئەوان بە لەباوەشگرتنی یەکتری بە دەنگێکی بەرز هاواری ئازادیی وڵاتەکەیان دەکرد و پەیامی “دەرچوونی ئێرانیان لە وڵاتەکەیان” بڵاو دەکردەوە.

گومانی تێدا نیە کە بەرەی نیشتمانیی خەڵکی عێراق کە خوازیاری سەربەستیی وڵاتەکەیانن زۆر باش لە رۆڵی دەستێوەردەرانە و تێکدەرانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە وڵاتەکەیان تووشی بشێوی و نائارامی کردوە، تێدەگەن.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە نزیک بە چوار دەیەیە بە درۆ و لەژێر ناوی “پشتیوانی لە گەلانی مسوڵمان” دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دەورووبەردا دەکا، دەبێ ئێستا ئەوە باش بزانێ کە گەلانی وڵاتانی ناوچەکە چیدیکە باوەڕ بە درۆکانی ئەم رێژیمە ناکەن و زۆر باش دەزانن کە ئەم رێژیمە جیا لە ئاڵۆزی، شەڕ، پەرەپێدان بە توندوتیژی و تێرۆر و بەتاڵانبردنی هێزی ئینسانی و ماڵیی ئەم وڵاتانە لە پێناو ئامانجە زێدەخوازییەکانی خۆی‌دا، هیچ خێڕێکی بۆ ئەوان و وڵاتەکانیان نەبووە.

هاوکات و هاوشان لە گەڵ خەڵکی عێراق، خەڵکی وڵاتانی سووریە، فەلەستین، لوبنان و یەمەن کە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاستەوخۆ دەستێوەرانیان تێدا دەکات و سەرەکیترین هۆکاری شەڕ و نائەمنی لەم وڵاتانەدا بووە، بە تەواوەتی لەم ڕێژیمە بێزارن و ئەم ڕێژیمە بە دوژمنی خۆیان و وڵاتەکانیان دەزانن.

ئەگەر تا دوێنێ بە ناوی پشتیوانی لە کۆمەڵگەی شیعەمەزهەب خۆی بە قەیوم و خاوەنی هەموو شیعەکانی دونیا و بەتایبەت عێراق دەزانی و وای دەنواند و نیشان دەدا کە سەرجەم کۆمەڵگەی شیعە ئەم ڕێژیمە بە پشتیوان و داکۆکیکاری خۆیان دەزانن، ئێستا ئیدی بە ڕوونی لانیکەم لە عێراق روون بۆتەوە کە ئەم ئیدیعایانە چەندە پووچ و بێ‌مایەن. زۆربەی شیعەکانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی پارلمانیی وڵاتەکەیاندا بە دەنگێکی بەرز بێزاریی خۆیان لە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربری و داوای چوونە دەرێی عەواملی ئەم رێژیمەیان لە وڵاتەکەیان کرد.

ئەمە تەنیا هاواری بەشێکی زۆری بەرەی شیعە نیە، بەڵکوو سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتی عێراق بە سوننی، شیعە، کورد و کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەیشەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دراوسێیەکی بەد‌نییەت دەزانن کە لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا تەنیا رۆڵی تێکدەرانە، دووبەرەکی‌نانەوە و پەرەپێدان بە توندوتیژیی لە وڵاتەکەیاندا هەبووە. بۆیە ئەمڕۆ عێرقییەکان بە دەنگێکی بەرز بە ریژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن: “لە وڵاتەکەمان بچۆ دەرەوە”