به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
شینی شەهیدان و نەورۆزی نەسرەوتن
کەریم فەرخەپوور
4 / 4 / 2019

لە بەهار و خاکەلێوەی مەملەکەتی خۆر، نەورۆزە و سپێدەی نیشتمانێکی خامۆش. لەو کاتەدا کە نێرگز مزگێنیی نەورۆز دێنێ، پێشەوای کورد و یارانی خوێنیان ڕژایە گوڵستانی نەورۆزەوە و لەو ڕۆژەوە گوڵزاری چوارچرا هەموو ڕۆژێ گوڵێکی سوور لەخۆی دەگرێ.

لە ژووری سێدارەوە، لەو دیوی دیوار و میلەکانی زیندانەوە، لەسەر بەرماڵی نیشتمان، لەسەر لوتکەی پەیمان و وەفا، سەرۆک کۆمارەکەی کوردستان، پێشەوای پێشەنگ هەڵگری ئاڵایەک و پێشڕەوی کاروانێکە کە پەیامی بەرەنگاریی بۆ کورد پێیە. شەهید لە دوای شەهید و دەستا و دەستی چەکی تۆڵە، وەڵامێکە بۆ زۆردار و پەیامێکە کە سوێندنامەی ئازادیی وڵاتی لەسەر دەستی کچان و کوڕانی ئەم نیشتمانە لێ نووسراوە.

لەو ڕۆژەوە بەڵێنمان دا کە لەنێو شەپۆلەکانی گڕ و ئاگردا، ئازادی بەخوێن دەکڕین، بەڵام هەرگیز کۆیلە و دیل و دەستەمۆ نابین. لە قامووس و مەکتەبەکەی پێشەوادا وەها نووسراوە، سەر بۆ سەربەستی و سێدارە و سەردانان، بەڵام سرەوتن و سەردانەواندن هەرگیزا و هەرگیز.

کە لە مێژووی ئەم گەلە ڕادەمێنی، ڕۆژێ شک نابەی کارەساتێ نەتهەژێنێ، دەمێکە کورد و کۆست و کارەسات، کۆچ و کۆچبار، سەنگەر و چەک و چیا ئاوێتەی یەک بوون. ئێستاش لەم دەڤەرە مەرگ هەر سەرچۆپیکێشی چارەنووس و ئێمەش هەر ئەسرین دەڕێژین، بە ئازاری زامەوە سەر دەنێینەوە و ژیان بە خوێنی جگەر و جگەرگۆشەکانمان دەکڕین. داگیرکەران هەموو ڕۆژێ ڕۆڵە لە باوەشی دایک دەڕفێنن، دەزگیران لە ئامێزی دڵبەر و دڵدار دەستێنن، خەوی کۆرپەی ئەوین و ژیان دەزڕێنن، گوڵ و گەنم دەسووتێنن، کانیاوەکانمان دەخنکێنن، چی بکەین کە تینوویەتیی ئەوان هەر بە خوێن و ئەشکی ئێمە دەشکێ.

 ئێمە گەلێکین ئازا و ئاشتیخواز بەڵام ساکار و دڵپاک و هەر بە ئاواتی ئاشتی سەر دەنێینەوە. ئەیامێکە لێمان ڕوونە کە دژمن بەس بە دەمی مەرگەوە پێدەکەنێ، بەڵام سەد مخابن ئێمە زوو زوو مێژوو لەبیر دەکەین، پێشەوا و پێشەواکان لە دەست دەدەین. لە چوارچرا لە سێدارە دەدرێین و لە ڤییەن و میکوونووس گیان دەبەخشین و لە پێرلاشێز لە غوربەت بە تاسەی دیداری نیشتمانەوە سەردەنێینەوە. لە ماڵ و نیشتمانی خۆماندا قازیی ئێمە بە حوکمی تاوانبار و بکوژی ئەوان لە سێدارە دەدرێ، چوارچرای کۆمار دەکەنە وێستگەی مەرگ و سێدارە و، چراکانمان خامۆش دەکەن، پڕمەی گریانی خاک و قاقای شێتانە و ئەهریمەنیی چەک هەواڵی مەرگی سوارچاکانمان بە گوێچکەماندا دەچرپێنن، چ تاریکستانێک و چ جەنگەڵستانێکە ئەم دەڤەرە.

 چ دیمەنێکی دڵهەژێنە کاتێک تازەبووکی کۆستکەوتوو دوای کۆچی ئەوین نەمام و گوڵ دەنێژن، چ دڵڕفێنە کە دوای کووژانەوەی شەمی ئارەزوو مەشخەڵ بەدەست ئاواز و سروودی هەرمان دەچڕن. ئاڵا بەدەست کڕنۆش دەبەن بۆ قامەتی شەهید و ماندوویەتی و ئازایەتیی چەک دەنووسنەوە، دڵدار بە ئامێزی دەزگیرانی خاک دەسپێرن و لە ژوانگە و کەونەلانی دەمی غوربەتی ئێوارەدا، بە تاسەی حەسرەتی ئاخیرین دیدار و ژوانی هەژان، مەزار بە گوڵستان دەسپێرن، بەر لە نوێژی ماڵاوایی بە ئەشکی چاوەکانیان ئاوپڕژێنی مەزاری مەزنان دەکەن و ڕوو لە قیبلەی ئەوین و ئاسۆ ڕێچکەی ئازادی و ئازایەتی دەپێون، ئەو کاتەیە کە هەست دەکەی کورد و غیرەت و شانازی، ئاوێتە و ئاوێزانی یەکتر دەبن. دوای هەر پێشهات و کارەساتێ، پۆل  پۆل لاوی ئەم وڵاتە ڕادەبن، نەوبووک دەبنە پێشمەرگە و تارای سووری بووکێنی لە کێلی دڵدار دەهاڵێنن، دوای کڕنۆش و دانانی تاجە گوڵینە، دەستەوئەژنۆ دانانیشن تا کەزی سپی بهۆننەوە، بە خوێنی دڵ بڕیاری تۆڵە دەنووسنەوە، بەرەو ئامانجەکانی کۆمار ڕێ دەپێون، بەرگی ڕەش فڕێ دەدەن، بەرگی شەڕەف و شانازیی پێشمەرگە دەپۆشن، دەبنە پەیکی ئازادیی وڵات و باوەش بە هەتاودا دەکەن، دوای ڕاوەستان ڕادەبنەوە، گەر بشکەون هەڵدەستنەوە، چەک لە شان، ڕەخت و جامانە دەبەستنەوە، سەنگەری سەروەران ئاوەدان ڕادەگرن و بەگژ زوڵم و ستەم دا دەچنەوە.